زۆرجار دوو كه‌س هه‌رچه‌نده بهیهكیشهوهبن، به‌ڵام هێشتا گومانیان له خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان بۆ یه‌كدی هه‌یه، به‌كارهێنانی ئه‌م رێكارانه‌ی خواریشه‌وه خێراترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به یه‌كجاری به‌ریت:
1- گاڵته‌وگه‌پ: گاڵته‌وگه‌پ و خستنهپێكهنین كلیلێكی گرنگه بۆ چونه دڵی هه‌ر كه‌سێكه‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ نێو دڵی خانمان.
2- گرنگیدان به ورده‌كاریه‌كان: گرنگیدان مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه تۆی خۆشده‌وێت، كاتێك ئه‌و گرنگیدانه به ورده‌كاریه‌كانی ژیان بێت بۆنمونه كاتی خه‌وتن و جۆری جلوبه‌رگ، ئه‌وا زیاتر واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێوه په‌یوه‌ست ببێت.
3- قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌ت: له باره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆته‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌و به‌شێك له زانیاریه‌كانی پێبده بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی زیاتری پێتبێت.
4- گرنگی به شیكپۆشی بده: شتێكی ئاساییه كه كاتێك ئه‌وت لێدوره خۆت قۆز نه‌كه‌یت، به‌ڵام گرنگه كه ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستبكه‌یت ناته‌وێت ئه‌و به جۆرێك بیتبینێت كه شیكپۆش نه‌بیت.
5- كاتبهسهربكردن: پێكه‌وه‌بون و كاتبه‌سه‌ربردن زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕابێن و حه‌ز به مامه‌ڵه‌ی یه‌كدی بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش گه‌ر ده‌سپێكه‌كه‌ی به پێشكه‌شكردنی گوڵێك بێت.







































.jpg)


.jpg)




























Comments and membership can be connected later to WordPress or a suitable plugin.